"an independent online kurdish website

حیزب بە گروە وکۆمەڵە خەڵکێک دەکوترێ کە لە دەوری بەرنامەیەکی هاوبەشدا کۆ دەبنەوە. هێندێک ئـوسول و پـڕنسیپی بـۆ دیـاری دەکرێ و بەرنامەی بۆ دا دەڕیژرێ.

لە سەر ئەو بەرنامە کۆنگرە دەگیرێ و هەمـوو بـەنـدەکان تـاوو تـوێی دەکرێن بە زۆرینە یان تەواوی دەنگی بەشدار بووان پەسند دەکرێن. ئەو بەرنامە پەسند کراوە ئەرکی بەڕیوەبـردنی دەکەوێتە سەر شانی هەمـوو ئەو کەسانەی وەک ئەندام خۆیان ناساندوە، بەڵێنی بەڕێوە بردنیان داوە. بە دڵخوازی خۆیان ئـەو خەت و ڕێبازەیان قبوڵ کردوە. کارەکانی ناو ئـەو حیزبـەش هـەر لە کۆنگرەدا دیاری کراون و دوای هەڵبژاردنی ڕێبەرایەتی دابەش دەکرێـن بـەسەر کەسانی شارەزا و لێهاتوی ناو حیزبەکە. هەمویان لە بەرانبەر ئەرکی پێ ئەسپێراویان بەر پرسیارن و هەموو ئەندامانیش ئەرکی چاوەدێری کردنیان لە سەر شانە. بەو مانایە لە هەر کوێی دێتیان بڕیارێک بەڕێوە نابردرێ یان دەشیوێندرێ یان بە زەوق و سەلێقەی بەر پرسەکە، نەک وەک خۆی کاری پێدەکرێ، دەبێ وەجواب بێن و ڕێبەرایەتی ئاگادار بکەنەوە. لە حیزبی دێمۆکڕاتدا کومیتەی ناوەندی و دەفتەری سیاسی و ئێستا لێپرسراوی گشتی وهیتر هەیە، هەموی ئەوانەش بۆ باشتر بـەڕیـوەبردن و کۆنتڕۆڵ کردنی کاروبارەکان دروستکراون.

لێرەوە دێمە سەرئەوەی کە هەموی هەر خەتای ڕێبەر نیە!. بـۆچی هـەمو ڕەخـنەو گلەو گازنـدەو خەتـاکان دەخرێنە ئەستۆی کەسی یەکەمی حیزبەکەو جاریوایە ، هەر دەڵێی لەو حێزبەدا لەو زیاتر کەسیتر بـەرپرسایەتی لـە ئـەستۆ نیە ؟! هەر دەڵێی ئـەو بـەرپرسە فەرماندەیەکی نیزامی وکۆدتای کردوە وبە زەبری زۆر خۆی سەپاندوە ، گوێی لە قسەی کەس ناگرێی و چی بێهەوێی دەیکا ! ڕاستە لە هەڵەو خەتای ناو حیزبـەکە ئـەو بـەشی شێری پێدەبڕێ،بەڵام هەموی هەرهەڵەی ئەو نیە! بـەشبەحاڵێ خۆم دەگەڵ ئـەوە نیم کە ڕێبەر هەموو شتێکەو کەسیتری لە بەرنبەردا نیە. دەگەڵ ئـەو بۆ چون و لێکدانەوە نیم و بەهەڵەیەکی گەورەی دەزانم و پێموایە ، هــیچ کەسایەتیەکی بـۆ باقی ڕێبەرایەتی و ئـەدامان نە هێشتۆتەوە! . حیزبێکی پێشکەوتوی وەک حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ژێردەستی ئێران ، بەو ڕابردوە پاک و ڕون و بێی پەناو پەسیوو ئەو بوێریو سەداقەتەی کە بە درێژایی مێژوەکەی نیشانی داوە ،هەرگیز تەسلێمی ئەو زۆرەملیە نابێ و نەبوە. ئەندامانی حیزبی بە پێی برواو پەروەردە و تێگەیشتوییان هەر گیز تەسلیمی ئەو ڕەوتە ناشازە نەبون و نابن . لەحیزبێکی زیندوو دا ئاڵو گۆڕ ڕەوایە ، بەربەرەکانی ناو خۆی حیزبی پێویستە بەڵام بێدەنگی وچاو قوچاندن ترسنۆکی وخەتایە. ئەگەر لە حیزب دا پاوانخوازی و دیکتاتۆری و سەرەڕۆیی تاکی هەبێی، ئەوە باقی ڕیبەروکادرو پێشمەرگە ئەو دەرفەتەیان بۆ ڕەخساندوە و بە بێدەنگی خۆیان بواری بـەلا ڕێـدا ڕۆیـشتنیان بـۆ خوڵقاندوە،لە وەها حاڵەتێک دا ئەو حیزبـەزیـندو نـیەو مـردوە. ناتوانێی لەسەر پێی خۆی ڕاوەستێ وخاوەنی بڕیاری سەربەخۆ نیە.دەتوانم بڵێم : نەک هەرلەنێو حیزبی ئێمەدا، بەڵکو لە هەموحیزبە کوردیەکانداهەن کەسانی وا دەنگ بەخۆشە ویستی و ڕەفاقەت دەدەن کە ئەوانە زۆر کەمن بەڵام هـەرچۆنێک بـێی ئـەوانیش ئازادانەو بەنەهێنی دەنگ دەدەن. دڵنیام زۆرینە لە حیزبی ئێمە دا لە ڕوی ناسین و هەڵسەنگاندن و ڕادەی زانست و لیهاتویی دەنگ دەدەن ، گومانیش لـەوەدا نیە هەمو وەک یەک بیرناکەنەوەودنگ نادەن.ئەگەرلە حیزبێک دا بەزەقی دەبیندرێی ڕێبەر یان بەر پرسێکیتر یان ئەندامێکیش بە فرت و فێل و هەڕەشەو زۆرە ملی خۆی دەسەپێنێ ، ئەوە سەرجەم ئەندامانن دەبێ بەرەنگاری ببنەوەو ئیتر دەنگی پێنەدەن و سەڵاحیەتی لـێوەر گرنەوە ! مـادام زۆریـنـە وەک دەکـوتـرێی ئـەگەر بەنـاهەقیش دەنگ بـە هـەرکەس بـدەن، دەیباتـەوە، بـەڵام ئـوسولی ئـازادیـو سەر بەخۆیی و دێمۆکراسی حوکم دەکا ،هەر دەبێی زۆرینە کاری لەسەر بکاو ڕەدی کاتەوە.ئەساسی هەڵبژێران وهەڵبژاردن دەبێی لە سەر بنەمای زانست ولێهاتویی بێ. لە کورتیدا ئەوە کەسانی تێنەگەیشتوو، هەلپەرست، بەژەوەند خواز،ترسنۆک و بێ ئیرادەن دەنگ بە تاک دەدەن نەک بەرنامە و دەڵێم : هەمو دیکتاتۆرەکان هەر ئەو جۆرە کەسانە کە بەنـەزانی و وەبـەرچاو نـەگرتنی بـەرژەوەنـدی گشتی دروستیان دەکەن. لەناو حیزبەکانی ئێمەدا تا ئێستاش بە تەواوی نەکەوتوینە سەر ڕێچکەی دروستی هەڵبژاردن و دەنگ بەتاک دەدەین نەک بە بەرنامە و پڕۆسە. نای شارمەوە ئەو ڕێبەرەش کەدەزانێ هەڵەو پەڵەی کردون و خەڵک بەتەواوی لێی ناڕازیە،لە کارەکانی سەرکەوتو نەبوە ،بەڵام کەڵک لە دەسەڵات وەردەگرێی دەست لە پۆستەکەی بەرنادا، تاوانبارەو دیسانیش ئەرکی زۆرینەیە کە بەدەنگی خۆیان پێگەکەی لێوەرگرنەوە، یان بۆخۆی ئەوغیرەتەی هەبێ کە قبوڵی بکا کە نەیتوانیەوە لەکارەکەیدا سەرکەوتو بێ و دەکشێتەوە . هەمو ئەو ئـاڵ و گٶڕانـەی کە بەڕاست بـۆ حیزب پێویستن زۆر بـەهـاسانی دەکرێی لـە کۆنـگرەدا جێبەجێ بکرێن بە مەرجێک دەنگ بەچی دەدەی هەر ئەوەش بکەی. نەک بە جیابونەوە لێک دابڕان . حیزبی ئێمە ڕێگای مەعقول و مەنتیقی بـۆهەمو ئـەوگیروگرفتانـە داناوە ،نەک جنێوو بێحورمـەتی و یـەکتـر تـاوانـبار کردن. دەبـا بـکەویـنە سەر ڕێچکەی ئازادی و دێمۆکراستی زانستیانە، نەک چاو لـێکەری و لاسا کردنەوە. دەگەڵ هەموی ئـەوانـە حەز دەکەم حیزبـەکەمان هـەروەک پـێشەنگی خەبـات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کورد بـوە، ڕێچکەی کۆمـار بـەرنـەداو لـە ڕێبازی قازی و شەهیدان لانەدا. بە داوای لێبوردن لە هاوڕێیانم دەڵێم : کاتی ئەوە هاتوە هەڵوێستی ژیرانە بگرین وتاکوحیزب بەقوربانی گەل بکەین شەقێک لە کورسی دەسەڵاتی ناڕەوا هەڵ بدەین. بەکوێری چاوی دوژمنان و نەیاران بێی پاشتەرک و پێشتەرک یەک بگرینەوەو ئەو شانازیە بەنسیبی خۆمان بکەین وئەو دیاریە بایخدارە پیش کێشی گەلەکەمان بکەین . بەو هیوایە

 براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور.

 ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢١ ی کوردی

 ٣ /١ / ٢٠٢٢ ی زایینی.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی