"an independent online kurdish website

تیوری ماسلۆ، زانا و دەرونناسی ناوداری هولەندی، (1943) کە باس لە مرۆڤناسی و رەفتاری ئینسان دەکات و بە هیرەمی پێداویستییەکانی ئینسان ناسراوە.‌ رۆژ بە رۆژ بەرەو پێشکەوتن چووە و بە کردەوە لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوا پەسەند و جێبەجێ کراوە .

ماسڵۆ پێداویستییەکانی ئینسان بەسەر پێنج پلەدا دابەش دەکات. کە ئەو پێویستییە سەرەکیانە، شمولی پیاو و‌ژن بە بێ جیاوازی ڕەگەزی دەکەن. رەنگە بە پێی هەلومەرجی جیاواز، لە مرۆڤدا برێک هەڵکێش و داکێش بکەن یا هەندێکیان پڕڕەنگتر و کاڵتر وەبەرچاو بێن، بەڵام هەموویان پێداویستی سەرەکی ئینسانن. هەول و‌تێکۆشانی ئینسان لەگەڵ یەک و کۆمەڵگا بۆ دابینکردنی ئەو پێداویستیانەئە. بەو پێیە هەر رێگرییەک بۆ وەدەستهێنانی ئەو پێویستیانە، لە لایەن، هەر کەس، تاقم و لایەنێک و بەهەر نێوێک و بیانوویەک بێت، دوورە لە مرۆڤایەتی و دژە ئینسانییە.

      

ماسلۆ لەهەرەمەكەیدا پێنج ئاستی پێداویستی مرۆڤ دیاری دەكات كە
 لە پلەی یەکەمی هیرەمەکەی ماسلۆدا، پێداویستییەکانی جەستەیی دێت، بریتین لە خواردن، خواردنەوە، هەناسەدان، جل و بەرگ، هاوسەنگی گەرما و سەرما، خەوتن و پشوودان.

پلەی دووەمی هیرەمەکە، پێداویستی ئاسودەیی و ئەمنیەتە، کە شمولی سەرپەنا، خانوو، کار، داهات، بیمە و پێداویستییەکانی تەندروستی وەک دوکتور و دەرمان، دووری لە شەڕ و ئاژاوە و شتی وادەکات کە دەبێتە هۆی نگەرانی و دڵەڕاوکێ.

لە پلەی سێهەمدا پێوەندی کۆمەڵایەتی، ئێحساسی، وەک دۆستایەتی و خۆشەویستی، ئیمتنای بنەماڵەیی، گروپی، دینی، نەتەوەیی دێت، کە ئینسان لە تەنیایی دوور دەخاتەوە و ئارامی و ئاسایشی پێدەبەخشێت. 

پلەی چوارەم پێداویستی رۆحی وەک نیاز بە رێز گرتن، هەست بە هەبوون و سەرکەوتن، قەبووڵکردن، بایەخدان و بەهاوەرگرتن لە دەوروبەر و خەڵکانی دیکە و هەست بە ناوبانگ کردن و لەبەرچاو بوون‌.

لە پلەی پێنجەمدا، پێگەیشتن و ناسینی ئیرادە و تواناکانی خۆمان بۆ خۆ سەلماندنە. لەم قۆناخەدا ئینسان بەو ئاستە دەگات، کە چی لە توانایدایە بیخاتە گەڕو ئیرادەی بریاردان دەکەوێتە‌ئەسنۆی خۆی. بە‌کوردی بۆ خودموختاری و سەربەخۆ بوون هەوڵدەدات.

بەم پێشەکییە و لەسەر ێەساسی ئەم تیورییە کە پێداویستییەکانی مرۆڤ بە بێ جیاوازی رەگەز هەر یەک شتن،  دێمە سەر باسی وەزعی ژنان لە تانزانیا. کە‌تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئافریقا و ئیسلامی.

داوا دەکەم سەرەنج بدەنە ئەم دو وینەیەی خۆارەوە کە دوو خانمی تانزانیایی نیشان دەدات.

یەکیان سەرۆک کۆماری وڵاتی تانزانیایە و ئەوی دیکەشیان خانمێکی فرۆشیاری سەرجادەیە کە لە بەیانی تا ئێوارێ فرۆشیاری دەکات و تەواوی سەرمایەکەی 10 دۆلار نابێت.

ئەوەیکە من بینیم لە وڵاتی تانزانیا جیاوازی چینایەتی زۆر زۆرە. بەڵام رادەی فەقیری لەناو ژناندا چەندین قات زیاترە.

کێشەی سەرەکی فەقیری، نەخوێندەواری، ودواکەوتوویی کولتورییە.کە هێشتا لە ناو بەشێکی زۆری خەڵکدا ماوەتەوە  و  ژنان هەر وەک ئامرازێک بۆ منداڵ بوون و‌کاری ناوماڵ، سەیر دەکەن.

ئەوەش بڵێم راستە قانونی بنەرەتی تانزانیا، لە پارلمانی ئەو وڵاتە  لە 2015 لەسەر بنەمای دیمۆکراسی و مافی بەرامبەر پەسەند کراوە، هەر چەند قانونێکی پێشکەوتووە و هەوڵی باشیش بۆ جێبەجێ کردنی دەدرێت، بەڵام بۆ جێبەجێ کردنی تەواوی کەندو کۆسپی زۆری لەبەر دەمە و لە پێش هەموو شتێکدا، ئەو یاسایە دەبێ بچێتە بەر دەنگی خەڵک و لە لایەن خەڵکەوە پەسەند بکرێت، بەڵام بە بیانوی جیاواز دواخراوە..

ئەوەیکە سەرۆک کۆمارەکەی ژنێکی موسوڵمانە ، لە کۆمەڵگای وەدواکەوتوو و پیاو سالارەوە ، جێی خۆشحاڵی خەڵکی تانزانیا و ژنانی ئافریقا و سەرتاسەری دونیا و هەروەها کۆمەڵگا پێشکەوتووەکانە، کە مافی یەکسانی ژن و پیاو بە ئەرکێکی ئینسانی دەژمێرن. ژومارەی ژنانیشیان لە پارڵماندا ۳۷٪  دە ،کە رادەیەکی بەرچاوە  و لە لایەن  بەشیکی زۆری رووناکبیران و پیاوانیشەوە، پشتیوانی دەکرێن. هەروەتر پارڵمانتارانیش پشتگیریان دەکەن و لە لایەن دەوڵەتیشەوە هەندێک قانونی باش لە بەرژەوەندی یەکسانی مافی ژن و پیاو پەسەند کراوە و هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی دەدرێت. هەبوونی دەسەڵاتی ژنان هەروەتر کاریگەری دەبێت لە سەر ژنانی دی کە بێنە ناو گۆڕەپانی خەباتی یەکسانخوازی و هەوڵدان بۆ پێشکەوتن، ئازادی و مافی بەرامبەر لەگەڵ پیاو و کەمبوونەوەی توند و تیژی، نەخوێندەواری، فەقیری و بێ دەسەڵاتی و بە گشتی گەیشتن بە پێداویستییەکانی تاکی ئینسان کە لە پێژەی پیویستییەکانی ماسڵو ئاماژەم پی کردوە. .

خاڵێکی گرینگی دیکە ئەوەیە، مەجال بە ژنان بدرێت، شان بە شانی پیاوان و لە کۆمەڵگادا لەناو بازاری کار و سیاسەتدا، دەوریان ببیت.

 ئەوەی من بەر چاوم کەوت ئەو بوو کە بە هؤی فەقییری وبە تایبەت بە هۆی کێشەی کرونا سەنعەتی توریسم زۆر لاواز بووە و رادەی بیکاری زۆر زۆر بووە. ئەوە بوتە هۆی ئەوەی خەکیکی زۆری  روو بکەنە فروشتنی شتوو و مەک لە سەر شەقام و کۆچە و کۆۆلان و زیاد بوونی رادەی هەژاری  و برسیتی کە بەرنامە و هەولەکانی حکومەت ناتوانیت پێشی ئەم کێشە ئنسانییە بگریت.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی