رۆژگارێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ. ئه‌و پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده چاوی دێشێ و شه‌وانه له‌به‌ر ئازاری چاوه‌کانی خه‌وی لێ ناکه‌وێ. بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری چاوی هه‌موو جۆره ده‌رمانێک تاقی ده‌کاته‌وه، به‌ڵام هیچ سوودێکی نابێ.
ئه‌و پیاوه له چاکبوونه‌وه‌ی چاوه‌کانی نا‌ئومێد ده‌بێ، تا رۆژێک به رێکه‌وت رێگای ده‌که‌وێته گوندێکی چووکهڵهو له‌وێ سه‌ردانی پزیشکی ئه‌و گونده ده‌کا.
ئه‌و پزیشکه دوای پشکنینی چاوه‌کانی پێی ده‌ڵێ تا ماوه‌یه‌ک جگه له ره‌نگی شین نابێ چاو له هیچ ره‌نگێکی دیکه بکا.
کابرای ده‌وڵه‌مه‌ند دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌و گونده به کاره‌که‌ره‌کانی ماڵه‌که‌ی ده‌ڵێ که ته‌واوی ماڵه‌که‌ی به ره‌نگی شین داپۆشن، هه‌روه‌ها که‌ره‌سته‌کانی ماڵه‌وه بگۆڕن و بیکه‌ن به ڕه‌نگی شین. ته‌نانه‌ت جل و به‌رگی هه‌موو ئه‌ندامانی ماڵه‌که‌ش ده‌کرێ به شین و هه‌ر شتێک له‌و ماڵه وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وت ره‌نگی شین ده‌بێ.
دوای ماوه‌یه‌ک چاوی ئه‌و پیاوه چاک ده‌بێته‌وه، هه‌ر بۆیه بڕیار ده‌دا پزیشکه‌که بانگهێشت بکا بۆ ماڵه‌که‌ی و ده‌ست خۆشیی لێ بکا. پزیشکه‌که کاتێک ده‌چێته ماڵی ئه‌و پیاوه جلی قاوه‌یی له‌به‌ردا ده‌بێ، ده‌زانێ که ده‌بێ ئه‌ویش جله‌کانی بگۆڕێ و جلی شین ده‌به‌ر بکا.
هه‌ربۆیه‌ش یه‌ک ده‌ست جلی شینی بۆ دێنن. دوای گۆڕینی جله‌کانی ده‌چێته لای پیاوه‌که داده‌نیشێ و لێی ده‌پرسێ که جاوی چاک بۆته‌وه؟
پیاوه‌که وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ که ئه‌وه گرانترین ده‌رمانه که به کارم هێناوه پزیشکه‌که‌ش به سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌ڵێ نه‌خێر به پێچه‌وانه ئه‌وه هه‌رزانترین ده‌رمانه که هه‌تا ئێستا نووسیومه، ئه‌تۆ ده‌تتوانی بۆ عیلاجی چاوه‌کانت ته‌نیا جاویلکهیهک بکڕی که شووشه‌کانی شین بن و پێویست نه‌بوو ئه‌و هه‌مووه خه‌رجیه بکه‌ی.
چیرۆک بۆ بۆ منداڵان وەرگێرداوە، لەبارەی سەروەت و سامان بە فێڕۆدانە
ساپاک