"an independent online kurdish website

هەرچەندی سەرم دێنم و دەبەم، سەر بە کەڵینێن و کۆنان دادەکەم،دەچمە ناو دنیای بیروهەڵسەنگاندن، کتێب و نوسراوان دەخوێنمەوە، زەخت دەخەمە سەر مێشکم و هانی دەدەم تا یارمەتیەکم بدا و

وشەیەکی پڕبە پێستم بۆ وەدۆزێ، تا بتوانم ئـەوەی لێی دەگەڕێـم بیبینمەوە. ناتوانم ڕستەیەک وەدەست بـخەم کـە سیمای ڕاستەقینەی پیشمەرگەی پێ نیشان بدەم، تەعبیرێکی کورت و   ورد لە ئازایەتی و بوێری و سەخاوەت و لە خۆ بوردەیی پێشمەرگە بکەم، نـاتـوانـم ئـەو ڕۆڵە گیان لەسەر دەستانە بـە مـرۆی ئـاسایی بشبێنم. ناتوانم کەسێک بـبینمەوە وەک پێشمەرگە لـە ڕێی ئازادی نیشتمان وگەلدا هـیچی نەویستوەو تەنانەت بە سەخاوەتەوە گیانیشی پێش کێشی ئازادی زێـدوگەل دەکا ، بۆیە دەڵێم : نـاتوانـم بڵێم ئـەوە چ شێرە ژنـێکە ئـەو ڕۆڵە بـوێـرەی فرچک داووە. ئەوە چ بابێکە ڕۆڵـەی ئـاوا بـوێری بـارهـێناوە. نـازانـم چ غیرەتێکە ئـەو ڕۆڵـە کوردەی بـۆ ئـەو ئـەرکە قـورس و مەتـرسیدارە پـێی ڕاهێندراوە. سەرئەنجام هەرچی بـڵێم و بـنوسم بێگومان کوردتـم هـێناوەو مافی خۆیانم پێنەداوە. پێشمەرگە تۆ لەوە بەرزتری کە دەگەڵ هیچ شتێک پێکت بگرم و تەنیا ئەوەم هەیە کە بڵێم : تـۆ پێشەنگی کاروانی خەبـات و تێکۆشان و قوربانیدانی . ئەوانەش کە بە ڕوحێکی پێشمەرگانە لـە بـوارە جیاوازەکاندابە شێوەی گونجاو لەبواری ئازادیو ڕزگاری گەلدا تێکۆشـآون و یارمەتی پێشمەگەیان داوە ئەوانەش پێشمەرگە ی نەناسراون . ئـەوانـەی بەدڵ فراوانیەوە ڕۆڵە ، برا ، باوک ، دایک ، خـوشک و کەس و کاریـان کردۆتوتە قوربانی پێشمەرگەن ، بەڵام پێشمەرگە تۆ پێشەنگی هەمویانی . بـۆیـە لەویادە بـەنـرخ وپـیـرۆزەدا وێـڕای پـیرۆزبـایی لـە پـێشمەرگەکانی سەنگەرو، شەهیدان و پێشمەرگە بێناوەکان کە دایکان و خو شکان و باب وبرایانی پێشمەرگەوهاوکارانیان دەگرێتەوە، دەکەم.ئاواتم ساغی و سڵامەتی و سەرکەوتنی هەمویانە. بەو شێعرەی مامۆستا ئاشق پیرۆزباییەکەم دوپات دەکەمەوە.

 خەیالی خاوە دوژمن ، ئەو دڕنەدە خوێن خۆرە فاشیستە

 دەبێی بـاش تـێـبگا ئـەو دڵ ڕەشـە نـزمـە تـڕۆڕیـستـە

 لـە ئـەشکەنجەو کوتـان و کوشتن و سـێدارە نـاتـرسیـن

 خەباتکارین دەزانین ئەو خەباتـەش خوێـنی پـێویسـتە . ئاشق

ڕاستی ئەوەیە بەڕای من نە شێعرو نەنەسرو نەزمان و نەقەڵەم هەرچی بیڵێن و بینوسن کەمیان نوسیوەو کوتوە. من کە شآنازی هـاو خەبـاتیم دەگەڵـیان بـوە . دەزانم چەندە پاک و سادق وبوێرو لـە خۆ بـردوون بـەبێی چـاوەڕوانی . دەزانـم ورەیان چەندە بەرز بوو کە هێزیان دەدا بەگەلەکەیان . لە کاتێکدا شەوانـە هەمـو گیانلەبەرەکان دەچنەوە ناو هێلانەکانیان و پشو دەدەن ، پێشمەرگە دەچو زەبـر لە دوژمن بداو خەوی لێ بزڕێنێ و دڵی بلەرزێنێ دەشی زانی دورنیە گـیانی لەدەست بدا. من دەڵێم لە بارەی پێشمەرگەدا هەرچی کوتـرابێ وەک پێویست قەدری پێشمەرگەمان نەگرتوە. هـەشن کەسانی ئـەوتـۆ کە سەراپای وجودیـان ڕقو قین و بوغزو غەرەز دایفەتـانـدوە، هـیچ لەدەست نەهاتوی ئێرەیی بەرو لە ئاخرەکەی دا خۆ فرۆشەکان ، بەخراپ باسی پێشمەرگە دەکەن و ئەو فرشەتەی سەرزەویە دەکەن بەدێو درنجو ناوو ناتۆری لیهەلدەدەن .

 پیرۆز بێی ئەو ساڵیادەو پارێزراو بێ فرشتە مرۆڤ دۆستە کە پێشمەرگەیە.

 بۆ سەرماوەزی گەرمایی دەر بۆ ئەو ڕٶژەی لەناو ڕۆژاندا ڕێبەر

 براتام مەلا ئیبراهیمی مەجید پور ٢٣ سەرماوەز ٢٧٢١ کوردی

 ١٤ / ١٢ / ٢٠٢١ زایینی ١

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی