"an independent online kurdish website"

دامەزراوە فەرمیەکانی دەوڵەتی عێراق، لەسەر ئاستە جیاوازەکان، بە چالاکی جۆراوجۆری سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی وسەربازی و … هتد،

یادی (100) ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق دەکەن وەک یوبیلی زێڕین.

لە ماوەی 100 ساڵەی تەمەنی ئەم دەوڵەتە، گەلی کوردستان بەردەوام رووبەرووی کۆمەڵکوژی و لە ناوبردن و سڕینەوە و راگواستن بۆتەوە. دەوڵەتێك لە ماوەی (100) تەمەنیدا هەموو جۆرە پێشلکارییەکی مافی مرۆڤ و تاوانی زەقی  نێودەوڵەتی لە بەرانبەر گەلی کوردستان و كەمیاتییە ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەكان پەیڕەو و پیادە کردووە.. و بە ئێستاشەوە هەمان ئاراستە لە بەرانبەر گەلی کوردستان  و مەزهەبی جیا بوونی هەیە و بەردەوامە و بنبڕ نەکراوە.

دەوڵەتی عێراق، لەکاتێکدا یادی (100) ساڵەی دەکاتەوە، هێشتا نەیتوانیووە برینەکانی سەر جەستەی گەلی کوردستان بە تایبەتی و کەمینەکانی تر سارێژبکاتەوە و لە بەرانبەر ئەو تاوانانەی بەرانبەرییان ئەنجامیداوە، داوای لێبوردنی فەرمی بکات.

جیاواز لەوەش.. تائێستا دەوڵەتی عێراق پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، بۆ قەرەبوکردنەوەی مادی و مەعنەوی  کەسوکاری قوربانیانی شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیاباران و تەواوی دۆسیەکانی تر، کە لە دادگای ئاماژە بۆکراوە، حوکمی کۆتاییان وەرگرتووە, لە هەمووشی گرنگتر  ئامادە نییە ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی وەك دڵنەواییە بۆ دووبارە نەبوونەوەی جینۆساید  و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ئایندەدا لەم ولاتەدا.

بۆیە وەك بەشێك لە  رێکخراوەکانی بواری جینۆسایدی گەلی کوردستان  و خەمخۆرانی ئەم بوارە، نارەزایەتی لە بەرامبەر  ئەم یادكردنەوەیە دەردەبڕین تا ئەو كاتەی  قەرەبووی مادی و مەعنەوەی قوربانیان دەكرێتەوە و عێراق پەیوەست دەبێت بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە و دڵنەوایی  تەواو بە هەمووان  دەدرێت  عێراقی داهاتوو  جیا دەبێت لە عێراقی رابردوو.

ناوەكان .

  1. رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
  2. رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال
  3. تۆڕی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی
  4. رێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
  5. گۆڤاری تۆبزاوا
  6. رۆنامەی نگرە سەلمان
  7. هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
  8. رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری
datafixare

نویترین هەواڵ و بابەت