"an independent online kurdish website"

عەلی قەرەداغی لەتۆرەکۆمەڵایەتیەکان لە رێکەوتی ٢٠٢١/١١/٢٨ بابەتێکی بە نێوی ئاسایکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل حەرام و خیانەتە، بڵاو کردۆتەوە.

عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتی زانایانی موسڵمانان ئیدانەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی وڵاتان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات و دەڵێت “حەرامە و خیانەتێکی گەورەیە”.

ناوبراو هەردەم باس لە داگیرکاری مەزگەوتی ئەقسا و قودس و فەلەستین دەکات بەدەیان جار دووپاتی دەکاتەوە و هێرش دەکاتە سەر ئەو وڵاتانە و ئەو کەسانەی کەپەیوەندیان بە ئیسرائیلەوە هەیە و یان دەیانهەوێ هەیان بێ. ئەوەندەی ئەو باسانە وەرد داونەتەوە پیتێکی لەبیر ناچێ و هەموویانی لەبەر کردوون.

بەڵام سەیرەکە لەوەدایە ئەو بەناو پارێزەرە لە خاکی داگیرکراوان و مەزلوومان، قودسەکانی گەلێکی پەنجا میلیۆنی کوردی،  وەک مهاباد، کرماشان، دیاربەکر، وان، کەرکووک، قامشلوو دەیان قودسی چووکەتری لەبیر چووە و خۆیان لە قەرەی نادات، خۆشی لەبن باڵی خوێنخۆرانێکی وەک ” ئێران و توکیە” سەردەم مەڵۆس داوە، بە هەزاران لە کچان و کوڕانی ئەو قودسە پێرۆزانەی کوردستانی داگیر کراو دابەشکراو لە چاڵە ڕەشەکانی سەرانی موسوڵمانەکان لە ژێر ئەشکەنجەدا شەهید دەکرێن و زیندانی زیاتر لە تەمەنی ئاسایان بۆ دەبڕێتەوە.

عەلی قەرەداغی مێژووی نەتەوەی کوردی نەک لەبەر نیە، بەڵکوو دەڵێ نەشی خوێندۆتەوە، ئەگەر خوێندبایەوە جارێک دژی داگیرکاری و سەرەڕۆیی داگیرکەرانی سەران و دەسەڵاتدارانی  فارس و تورک و عەرەبەکان، وەک فتوای جیهاد لەسەر گەلی کورد، سووتاندنی سەدان گوندی کوردان، تیرۆرکردنی دەیان سەرکردەی کورد، بە بیانووی تیرۆر و دژی شۆڕش، زیندانەکان دارماڵکراون،  گۆڕین و دێمۆگرافی کوردستان، لەلایەن ئەو بەناو پارێزەرانی ئیسلامەوە لەبەر چاوی قەرەدا‌‌غی دەکرێ، بەڵام جەنابی ماموستا نە بە حەرامی دەزانێ و نە بە خیانەتیشی دادەنێ.

سەید عەلی ٢٠٢١/١٢/٢٣

datafixare

نویترین هەواڵ و بابەت