"an independent online kurdish website

رێکەوتی ٢٩/ ٩ / ٢٠٢١ زایینی گوێـم لـە هـێندێک بـرادەر گرت کە لـە سەر شەڕی سەپاوی نەغەدە، قسەیان دەکرد. هەمویان کۆماری ئاخوندیان بە هەڵگیرسێنەری شەڕەکە دەزانی، هـەر کامەیـان لـە ڕوانگەی خـۆیـەوە شیدەکردەوە.

منیش دەگەڵ ڕای ئەوانم و تاوانباری ئەو کوشتارە بێبەزەیانە، کۆماری بەناو ئیسلامی ئێرانە، دیارە ناوی حەسەنی و مەعبودودی و هیتر دەکوتـرێ، بـەڵام لـە قـاموسی ئـاخوندەکاندا کورد ئەگەر موسوڵمان بێ ئەوە بەشێک لە ئۆمەتی ئیسلامە و نەتەوە و ماف مانای نیە. ئەگەر کافریش بێ ئەوە مەحکوم بە نەمانە. چوونکە کورد داوای مافی نـەتـەوایەتی خۆی دەکا، ئیتر کافرە حوکمی لەناو بردنی بۆ دراوە و حەسەنی و مەعبودی و هیتر قوڵە چۆماغن و لەگیانی کوردانیان بەرداوە. بە حوکمی ئەوەی کەمێک پاش ئەو پـیلانـەی دوژمـن هاتمە مەڵبەندی نەغەدە و کار و بەرپرسایەتی حیزبیم لە ئەستۆ بوو یەکێک لەو کەسانە بووم کە دوای ئەو شەڕە، بەشداری دامەزراندنەوەی کومیـتـەی حیزب لـەو مەڵـبەنـدەم کردوە و وەک ئەندامی کومیـتەی شارستانی نەغەدە کە بەڕیز کاک مستەفا هیجری و چەند کەس لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی ئەو کات لە گوندی گەرگولی خواری بە ئینتسابی دایان مەزراند، دیـاری کراوم و کارم کردوە، لـەو کەش و هـەوا ژاراوی کـراوەی مـەڵـبـەنـدەکە دەگەڵ هاوڕێیانی تر یەک لـەوان بـرام کاک ڕەحیمی بێهروز ئەرکی حیزبیمان وەئەستۆ گرت و كاری گرینگ و سەرەکـیمان هـێور کردنـەوەی ئـاگرە سوتێنەرەکە بوو. کە دەتوانم بڵێم: بە خۆشیەوە تاڕارادەیەکی زۆریش سەرکەوتوو بووین.

لـە پێوەنـدی دەگەڵ ئـەو بـاسەدا دەگەڕێـمەوە لەسەر دانـانی بـەردی بـناغەی دوژمنکاری ڕێژیم دەگەڵ کورد و بەرچاوترینیان مەسەلـەی نـەغەدەیـە. بـۆیـەش بـەرچاوتـریـنە چـوونکە شـەڕی کورد و ئـازەریـە و دوژمـنایـەتی ناوخۆییە و ئەگەر لێزانانە پوچەڵ نەکریتەوە ڕێژیمیش بـڕوا، دەتوانێ بەردەوام بێ. دیارە بەرنامەی دژە کورد لە سەردەمی پاشایەتیشدا هەبوو، لە سەردەمی ئاخۆندیدا تەکمیل و بەربڵاو و جینایەتکارانـەتـر کراوە! بە پیی ئەوەی ڕیژیم خۆی بە کۆماری ئیسلامی پیناسە کردو، مەزهەبیشی تـێکەڵاو کردوە، گۆمەکەی وەها شڵەقاندوە کە باشترین مەلەوانیش لێی ماندو دەبێ و تێماوە! ڕێژیم دەگەڵ دەست بەکار بوونی بۆ سەرکوتی گەلی کورد کە لە شاوە بە میرات بۆی بە جێماوە (٣) گەڵاڵەی شوومی داڕشتون و بەردەوامیش ئەنجامی داون. ( ١) شەڕی سنەی خوێناوی.( ٢ ) شەڕی نەغـەدە. ( ٣ ) فتوای جیهاد بە دژی کورد. هەموو هەدەفەکەی ئەوە بوو کە کورد بتۆقێنێ و بیان هێنێتە ژێر ڕکێفی خـۆی و شــادە بـە ئـیمـامـیان پـێ بێنێ ! بـەڵام کـورد بڕوای بـەمافەکەی هەیـە و هـەرگیز وازی لێی نەهـێناوە و ناهـێنێ. کورد بوون مەزنە تاوانیەتی و سوننی بـونـەکەشی سەربار بۆ دانراوە، ویستی ئازادی و دێمۆکڕاسیش باسی سەرە و ژەهری مارە کە کورد بـۆ دەسەڵاتدارانی ئەو بەناو کۆمارەی داناوە! دیارە ئەو خاڵانەی سەرەوە بـەردوامـن لـە هـێندێک بـواردا شێـوەو شـوێـنەکان گۆڕاوە. دەگەڵ دەست پێکردنی ئەو بەرنامەیە کەوتە هەڵسوڕان بۆکڕین و فریودانی کوردان. سەرمایەیەکی زۆری تەرخان کرد بۆ دروست کردنی جاش و سیخوڕو کڕینی هـێندێک بـەنـاو مەلای ئـایینی و هـیـتر، بەداخەوە لە خراپ تێگەیشتنی خەڵک و زمان لوسی و فێڵەبازی ئاخوندەکان و تـەماع و چاو چنۆکی و درێژ بونەوەی مەودای خەباتی ڕزگاریخوازانە و دوژمنایەتی و شەڕی ناوخۆی کوردەکان پێکەوە،  تـوانی بـەرەیەکی کوردی دژە کورد پێک بێنێ و لە دەلینگی گەل و شۆڕش گێڕانیان بەربدا . بە کورتی کورد ( ١ ) بە کافرو دژە دین لە قەڵەم دراو حوکمی جێهادی بۆ دەر کرا ! ( ٢ ) بەستراوە بە ئەمـریکا و سەهــیۆنیستی بـە سەر دابـڕا. ( ٣ ) ( کرا بە نۆکەری ئیمپڕیالیست وبێگانە) بەو پێیە ڕێژیم هەر بۆ خۆی شەرعیەتی دا بەو هەموو غەدر و جینایەت و ئەو تاوانانـەی دەرهـەق بەگەلەکەمان کردویەتی و دەیکا ! ئەو ڕێژیمە لە ڕۆژی دەست بەکار بونیەوە، هەر ئەوەیە کە هەیە و هەر ئەوەش دەبێی هەتا هەبێی. دنیا لە ئێمە باشتر دەیناسێ و دەزانێ چی دەکا ، بەڵام ئەوانە ی ئامانجیان بەرژەوەندی مادیە، نە ڕێز بـۆ مافی مرۆف دادەنێن، و کاریـان ئـەوەیە بزانن ئەستاندنی گیانی مرۆف لە کوێی زیاتر قیمەت دەکا!.

بـە داخـەوە وەزعی ئێستای نـەغـەدە لـەو سەردەمی بـاشتر نیە. نـەخشەکە بەردەوامەو و تاکتیکەکە گۆڕاوە، ئەو برینە قوڵە هەر ڕۆژی بە جۆرێک دەکولێتەوە، ئەو ئاگرە بە شێوەی تر دادەگیرسێتەوە. مخابن ئەوەندەی من بیزانم کە هیوادارم هەڵە بـم! ئێستاش ئـەحزابی کوردی بـەرنـامەیـەکی هاوبەش و ڕونیان بۆ بەرەنگاری و لەقاودانی ئەو جینایەتانە نیە، سەرەڕای ئەو هەموو پەرتەوازی و بێبەرنامەیە، خۆڕاگری گەل ڕێژیمی بە جۆرێک توشی ترس و دڵە ڕاوکێ کردوە، کە لە چیاکانی کوردستانێش دەتـرسێ و خەریکە ناوەکانیان دەگٶڕی، بۆ وێـنە خەرێکە نـاوی چیـای بـەرزی فـەڕەنـگ بگۆڕی. نازانێ چیای کورد هەرگیز بـۆ دوژمـن نـاچەمێ و بە نـاوی تـورکی وڵام نـاداتـەوە!! بۆیە لێزانی و لە خۆ بردویی خەڵکی مەڵبەندەکە و کورد بەگشتی، هەڵویستی بەردەوامی ئـەحزابی سیاسی کوردستانی و خیڕ خوازانی گەلانیتر، دەتوانێ دەوری کاریگەری هەبێ. بە باوەڕی من حیزبە کوردی و کوردستانیەکان دەبێی ڕۆژانە بەرنامەیان بۆ پوچەڵ کردنەوەی پیلانی نـوێی دوژمـن و لـە قـاودانی پیلانـەکان و جینایەتەکانی کۆن و کۆماری ئاخوندی و ناسین و ناساندنی هەلپەرستان هەبێێ. ئەگەر جاروبارە لە هێندێک بواردا ڕێژیـم نەرمی دەنوێینێ، ئەوە تەقیەیە و کاتیە و هیچ شتێک لە ئەسڵێ مەسەلەکە نەگۆڕاوە، بەڵام ڕەنگە کاتەکە لە بار نەبێ. با ئەوانەی دەڵێن ئیسڵاح تەڵەبین ئەوە بزانن!! لە دوایین قسەمدا دەڵێم: یەکگرتن و ڕاگەیاندنی ئەو یەک گرتوییە کلیکی پوچەڵکردنەوەی زۆرێک لەو پێلان گێڕیانە دەبێ، ئەگەر کەمتەرخەمی لێبکڕێ و لەوە زیاتر وەدوا بخرێی زیانەکان گەورەتر دەبن و قەرەبویان قـورستر دەبێ، بـەر پـرسایەتی و لێپرسینەوەی ئـەحزابیش هـەر زیـاد دەکا. ئەدی دەبێ کێ وڵام بداتەوە ؟!

براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور ٨ ڕەزبەری ٢٧٢١ کوردی

 ٣٠ / ٩ / ٢٠٢١ زایینی

بابەتی پەیوەندی دار

٤٠ ساڵەی شەڕی پڕ کارەساتی نەغەدە (*)وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی‌ شه‌ڕێكی‌ نه‌خوازراو بۆ مه‌به‌ستێكی‌ خێر .قادر وریا 

بابەتی تر لەم بارەوە، دەنگی ئەمریکا  کاک سەلاح پیرۆتی

***

شەری سنە

کوشتاری قاڕنێ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی