"an independent online kurdish website

سپتامبرەو ڕەش و تاڵە، وەبیر هێنەرەوەی مـەرگە ساتێکە کە دوژمـن بـە سـەر کوردی ڕۆژهەڵاتی هێناوە . کولانەوەی برینێکە ، قرتماغە دەکا، بـەڵام هەرگیز ساڕێژ نابێ و هەموو ساڵێ لـەو ڕۆژەدا خوێـنی گەشی لێ دەتکـێـتەوە.

ڕۆژێـکە دەریای غەزەبی گەلی بەشخوراوو برینداری کورد شەپـۆلان دەداو دەخـرۆشێ وڕۆژێـک دێی دوژمـنی داگـیـرکـەر وەک زبــڵ و زاڵ ڕادەمـاڵێی . ئـەوە نـیـە ڕێبەری شەهیدمان دوکتور شەرەفکەندی دەڵێ :{ گومان لەوەدانیە گەلی قارەمان و سەرفرازی کورد توانای ئەوەی هەیە کە دوژمنانی خۆی بەچۆک دابێنێ . با توانای هەمومان لێک هاڵێن .با ڕوبارەکان تێکەڵ ببن و ببنە شەپۆلی بەهێزی دەریا کە لوتکەی شەق و شڕو سەر لێشێواوی دوژمن لە ژێر تەوژمی خۆیدا نوقم بکا . ٢٦ ی خەرمانانە ساڵڕۆژی مەرگی کەسێکە کە دەڵێی:{کە من مردم وەتەن لاوانی تـۆ خۆش.}

ئەگەر ئاوڕێکی وردی واقع بیانە لـە مـێژوی نـەزۆر دوری ڕۆژهـەڵاتی کوردستان بدەینەوە، دەبـیـنین تـێکۆشـان بـۆ وەدیهێنانـەوەی مـافی زەوت کراوی نـەتـەوەکەمان، قـۆنـاغی جۆراو جۆری بـڕیـوە، قـوربـانی زۆرو گەلێک مەزنیشی داوە. حاشا لەوە ناکرێ کەسانی دیاری چین و تـوێـژە کانی کوردی ڕۆژ هەڵات وەک شێخ وئاغا و مەلاوعەشیرەت وهیتر، بـە پیی هەل و مەرج و کات و ساتی ڕەخـساو دەرەتـانی خۆیـان تێکۆشاون و لەو بوارەدا سـەریان داناوە. هەرهەمویان لە پڕۆسەیەکی دنیا پەسند دا کە ئـەوڕۆش بـەتـەنـیـا ڕیگە بـۆچارەسەری کێشەو نـاکۆکی ومەسەلەی مافی نەتەوەکان حیسابی لـەسەرکراوەو دەکرێ و بـەردەوامیشە، کە بڕێتیە لـە وتـووێـژ بـۆ سوڵـح و ئاشتی، گیانیان کردۆتـە قـوربـانی نیشتمان وگەل. لێرەوە با چاوێک لە مێژوی شەهید کرانی: هەمزە ئاغای مەنگوڕ، سمکۆی شکاک ، قازی محەممەد، فەیزوڵابەگیەکان، قاسملوو سەرئەنجام دوکتورشەرەفکەندی بکەین، بە جوانی دەردەکەوێ هەرهەمویـان لە ڕێگای یەک ئامانج تێکۆشاون و بە یەک شێوە تێڕۆڕ کراون. هێندێک جارڕەخنەشمان لێی دەگیرێ، نەدەبوو وابکەن و نەدەبوو وابێ! وهیتر. بەڵام ئەوڕاستیە پشت گوێی دەخەن کە ڕێبەرانی ئـێمە بـڕوایان بـە وتـووێــژی ســوڵح و ئاشتی هەبووە و بە تاکە ڕێگای گەیشتن بائامانجەکانیان زانیوە و پێیان وابووە شەڕ ڕێگە چارەی مەسەلەی کورد نیە و نـابێ، بـۆیـە بێی دڕدۆنگی سڵیان لێنەکردوە. دوولایەنی مەسەلەکە ئەگەر نەتوانن بە یەکەوە دابینشن و بە یەک بگەن شەڕو دوژمنایەتی بەردەوام دەبێ و مافێک لە گۆڕێدا نابێ! بـۆیە من باوەڕم وایە ڕیبەرانی ئێمە هەڵەیان نەکردوە، ئەوە دوژمنە هیچ ئوسول و یاسایەکی مرۆڤانە و نێو نەتەوەیی ڕەچاو نەکردوە و دەستی بۆ قێزەونترین جینایەت بردوە! لە هیچ جێگایەکی ئەم جـیهانە پان و بەرینە دا هەرگیز کۆڕی وتووێژ نەکراوەتە گۆڕەپانی تڕٶر.

بـا ئاوڕێک لە تـێڕۆڕی شەهـید شەڕەفکەنـدی بـدەینەوە، کە تـێڕوانینی تایـبـەتی دەوێ، چونکە ئەو تێڕۆڕە لە کەش و هەوایەکیتردا ئەنجام دراوە. ئەگەر ئەوانی پێشوو ڕاستەوخۆ دەگەڵ دوژمن دانیشتوون خۆ ئەوجارەیان دانیشتنەکە دەگەڵ نەیارانی کۆماری ئـیسلامی ئـێران دا بـووە، بـۆ بـەرەنگار بـونـەوەی هـاوبـەشی ئوپوزیسیۆنی ئێرانی دەگەڵ ڕێژیم !! دانیشتن لەسەر میزی وتووێژی دۆستانە بـۆ چارەسەری گرفتەکانـە، ئـەدی چۆنـە ئـەو جـارەش هـەر کۆمـاری ئـیسلامی دەورگێڕی تـێڕۆڕی کوردەکانـە؟! ئـەو پـرسیارە و زۆریتریش لـەو بـوارەدا بێ وڵام ماونەوە. تەنیا شتێک کە دەبێ هەرگیز لە بیرمان نەچێ ئەوەیە کە پێویستە بڕوای تەواومان تەنیا هەر بە خۆمان هەبێ ودەگەڵ نیزیکترین دۆستی ڕواڵەتێش بە تەواوی خۆپارێزی بکەین !.

دوکتور سەعید زۆر لەوە مەزنترە من بتوانم باسی بکەم و مافی خۆی بدەمێ، بەڵام دەڵێم: ئەگەر مەرگ مۆڵەتی دابا بـێگومان جێگەی قـاسملوی لـە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دا پڕدەکردەوە. هەربۆیە لە ساڵوەگەڕی تێڕۆڕی دوکتورو کاک فـەتـاحی عەبـدولی و کاک هـومـایونی ئەردەڵان دا کە ئەو دوانەش دوستی نیزیک و هاوکاری دڵسۆزم بوون لە قوڵایی دڵمەوە هاوخەمی خۆم بۆ لە دەست دانیان دگەڵ هــاوڕێی وهـاوسەنـگەران، بـنـەمـاڵـە و دۆستـان وخەمـخـۆران و سەرجەم گەلـەکـەمـان دەردەبـڕم وشەریکی خەمـیـانـم. بـەڵێنیش دەگەڵ هەموـو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری نیشتمان و گەل نوێ دەکەمەوە ئەوەی لە توانام دایە بۆ بەردەوامی لە سەر ڕیبازیان درێغی نەکەم . ڕوحیان شادو ڕێبازیان پیرۆزە.

برای هاو خەمتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجیدپور ٢٢ پوشپەڕی ٢٧٢١ کوردی

 ١٣ / ٩ / ٢٠٢١ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی