"an independent online kurdish website

ئەمڕۆ  سێشەممە 2021/08/10  لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید یەکەم دانیشتنی دادگایی کردنی حەمید نووری کە تاوانبارە بە قەتڵی زیادتر لە 4000 کەس لە زیندانیانی گۆوهەردەشتی ئێران.

ئەمە یەکەم جارە کەسێکی ئێرانی بەم تاوانە لە سوید دادگایی دەکرێ.

بۆ لە داو خستنی حەمید نووری، وەعدەی سێکس و ژنی جوان و خواردنەوەیان پێداوە و شێوەی راکێشانەکەشی، کراوەتە فیلمێکی دۆکۆمێنتی بە ناوی “تیزر فیلم The Executioner” لە مانگی گەلاوێژی 1398 ی هەتاوی دەستی پێ کراوە و بڕیار وایە لە گەلاوێژی 1401 ی هەتاوی واتە ساڵی داهاتوو لە کاناڵی س و تی  سوید بڵاو بکرێتەوە. ئەم فیلمە لە لایەن نیما سروستانی ئامادە کراوە و ئیرەج مسداقی رۆڵی سەرەکی هەبووە.

 کورتە ڤیدیۆ لەم بارەوە

هەواڵی لەم باەروە

رووداو دیجیتاڵ: ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم دانیشتنی دادگا بۆ دادگاییکردنی حەمید نووری، تۆمەتبار بە کوشتنی بە کۆمەڵی گیراوانی سیاسی ئێران لە ساڵی 1988، لە دادگایەکی سوێد بەڕێوەدەچێت.

 حەمید نووری، کە یەكێکە لە تۆمەتباران بە کوشتنی گیراوانی سیاسیی ئێران، رۆژی 9-11-2020 لە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم لە سوێد دەستبەسەرکرا.

 داواکاری گشتیی سوێد حەمید نووری بە پێشیلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و کوشتنی بە ئەنقەست تۆمەتبار کردووە. لە راگەیێندراوی سزانامەکەیدا ئاماژە بۆ کوشتنی گیراوانی سیاسی سەر بە رێکخراوی موجاهدینی خەڵقی ئێران و گیراوانی سیاسیی چەپ کراوە.

 ئەوە یەکەمجارە یەکێک لە تۆمەتبارانی کوشتاری گیراوانی سیاسی ساڵی 1988ی ئێران لە دادگایەکدا بەشێوەی فەرمی دادگایی دەکرێت.

پێشتر حەسەن نەوروزی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی دادوەریی پەرلەمانی ئێران، سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی حەمید نووری، گوتبووی: “ئێمە کەسێک ئاوامان نییە کە ساڵی 1988 دادوەری لێکۆڵینەوە بووبێت و ئێستا دەستبەسەر کرابێت”.

 بەگوتەی شایەتحاڵان، حەمید نووری لە سەردەمی لە سێدارەدانی گیراوانی سیاسی دەیەی 80ی زایینیی ئێراندا، دادوەری لێکۆڵینەوەی زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج بووە.

ئیرەج مسداقی، گیراوی سیاسی، کە رۆڵی سەرەکیی لە گیرانی حەمید نووری لە سوێددا هەبووە، دەڵێت، هاوینی ساڵی 1988 حەمید نووری یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە زیندانی گەوهەردەشت گیراوەکانیان بۆ “لیژنەی مەرگ” هەڵدەبژارد.

 هاوینی ساڵی 1988، هەزاران گیراوی سیاسی بە بڕیاری ئایەتوڵڵا خومەینی، دامەزرێنەر و رێبەری پێشووی ئێران لە سێدارە دران و لە گۆڕی بە کۆمەڵدا نێژران.

 ژمارەی وردی ئەو کەسانە نازانرێ چەندە، بەڵام رێکخراوە داکۆکیکارەکانی مافی مرۆڤ پێیانوایە نزیکەی پێنج هەزار گیراوی سیاسی لە سێدارە دراون.

 ئایەتوڵڵا حوسێنعەلی مونتەزیری، کە ئەو کات جێگری رێبەری ئێران بوو، لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی لە سێدارەدانی گیراوە سیاسییەکان، ئەو کارەی وەک “گەورەترین تاوانی مێژوویی”ی ئێران لە قەڵەمداوە.

 بابەتی تر، فارسی

روایت ایرج مصداقی از چگونگی شناسایی و به تله انداختن حمید نوری

تجمع مقابل ساختمان دادگاه حمید نوری و یادمان قربانیان کشتارهای جمعی جمهوری اسلامی

برگزاری دادگاه حمید نوری؛ پایانی بر انکار جنایت ۶۷

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی