"an independent online kurdish website

ڕۆژی ۱۲ ی جۆزەردانی ساڵی۱۳٦۲ ی هەتاوی ڕیژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی کە لەڕووبەڕوو بونەوە لەگەڵ هێزی پێشمەرگە توشی شکەست هاتبوو بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکەستەکانی دەستی دایە جینایەتێکی سامناک و ٥۹ لاوی مەهابادی لە یەک شەودا ئێعدام کرد.

خرۆشانی تۆڵە لە دوژمن لە سەرانسەری کوردستان کەوتە ڕێ و لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان پێشمەرگەکان بۆتۆڵەی ئەو جینایەتە چەندین چالاکیان بەڕێوە برد ، لوتکەی ئەو چالاکیانە لە لاێەن هێزی بێستونەوە بوو کە بەڵێنیان دابە تۆڵەی ئەو ٥۹لاوە شەهیدە ٥۹ چالاکی لە دژی هێزەکانی ڕێژیم بەڕێوە بەرەن ، ئەگەرچی سەرەتا ئەم بەڵێنە دژوار دەهاتە بەرچاو بەڵام تەنیا لە ماوەی چەند مانگدا توانیان لەوپەڕی ئازایەتی و بوێریدا هەر٥۹ چالاکییەکە بەڕێوە بەرن.

لە بڕیاردان تا بەڕێوەبردنی ئەو چالاکیانە شەهید سالار ئیبراهیمی فەرماندەی بەوەج و پارتیزانی کەم وێنە دەوری یەک لاکەرەوەی لە بە ئاکام گەیاندنی ئەو چالاکیانەدا هەبوو. ئەڵبەت لەو چالاکیانەدا پێشمەرگە و فەرماندەکانی دیکەش ڕۆڵی خۆیان هەبوو.

وەک تاکێکی ئاگادار لەو ڕووداوە و لەساڵڕۆژی ئەو ڕووداوە دا بە ئەڕکم زانی یادێک لەو ڕوداوە بکەمەوە و بەتایبەت یادێک لە فەرماندەی هەرە بەرچاو و بەتوانا لە بەڕێوە بردنی ئەو ٥۹ چالاکییە کاک سالار ئیبراهیمی فەرماندەی ئازا و بەوەجی حیزب و گەلەکەمان بکەمەوە سڵاو بنێرم بۆ گیانی نەمری ئەو ٥۹ لاوە شەهیدە و هەروەها کاک سالاری نەمر، ڕۆحیان شادبێ.

لەو ٥۹ چالاکیەدا ۱۷ پێشمەرگەی ئازا و فیداکار شەهید بوون کە سڵاو دەنێرم بۆ گیانی هەرگیز نەمریان .

وێنەی ئاماری زێانەکانی ڕێژیم لەو ٥۹ چالاکیە کە هێزی بێستون بە تۆڵەی ٥۹ لاوی مەهابادی بەڕێوەی بردوون دەکەوێتە بەر چاوتان.

وەرگیراو لە لاپەڕەی فەیسبووکی نووسەر

کاک خالید درودیش لەم بارەوە:  كاتێك هیزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد ٥٩ لاوی كوردیان گوللەباران كرد، لە بیرمە ئێمە دەستەیەك لە پێشمەرگەکانی هێزی بێستون بە فەرماندەیی  زیندە یاد سالار ئیبراهیمی لە نزدیك شاری كرماشان بووین. ئەڵبەت كاك شاپور  فیروزیشمان لە تەكا بوو  یادیان بەخێر  ئەو سەردەمە لە ناوچەی كامێران و كرماشانە كاك شاپور یەكەم مەسئول و بڕیاردەری حیزب بوو. 

كاتێك لە ڕادیۆ دەنگی کوردستان كوردستان  هەواڵی دڵتەزێنی ئێعدامی ئەو پەنچاو نۆ لاوە بڵاو بۆوە هەر كاك شاپور فیروزی بوو کە لە سەر شاخی ئاژوان بڕیاری ئەنجامدانی ٥٩ چاڵاكی نیزامی بە تۆڵەی ئەو  لاوانەی دا بە پێشمەرگەكانی حیزب و خەڵكی كوردستان.  ئەوەیچ بڵێم كە هێزی بێستون لەو كاتەدا لە ئەوجی بەهێزی خویدا بوو،  چەندین فەرماندەی قارەمانی هەبوو وەك سالار ئیبراهیمی، عەلی ئەشرەف مەجیدی، حەمەكەریم نەدیمی، ئەحلە مسری، حەمەگومەتەی، عەزیز روانسەری، ئولەسەن مەنبەری، شەمسوڵا خەراجیانی، مام فەیزە  … هەروها دیان پێشمەرگەی ئازا و فیداكار و چەندین كادری سیاسی و تەشكیلاتی و بە سەدان خەڵكی دڵسۆزی ناوچەكان كە ئەوینداری پێشمەرگە و كوردایەتی بوون  بە سەروماڵەوە ئامادەی هەموو ئەركێك بوون. دواتریچ كاك سەدیق بابایی وەك بەرپرسی كومیتەی شارستانی كرماشان گەیشتە لای هیزی بێستون و هەموو ئەمانە بوونە ڕێگا خوشكەر و توانیان لەو سەردەمە دژوارەدا ئەو ٥٩ چاڵاكیە بەرێوە بەرن و شانازێك بۆ خۆیان حیزب و گەلەكەیان تۆمار بكەن.

یادی هاورێیانی شەهید  هەردەم بەرز و پیرۆز بێتو  نەمان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران

  هەر سەركەوتوو بێت گەلی كوردمان.

بابەتی پەیوەندی دار

ئێعدامی ٥٩ لاوی مەهابادی، تاوانێک بۆ لە بیر نەچوونەوە !، قادروریا

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی